تبلیغات

I Walk Upon This Earth By The Power Of My Own Two Legs.
Kurd For New, From Kurdistan To The Worldwide

(¸.·'´ (¸.·'´*¤♥ ღ‌ KURD For NEW ღ‌ - لێکۆڵه‌ره‌وان هۆکاری کوشنده‌یی ئه‌نفلوه‌نزای باڵنده‌یان دۆزیوه‌ته‌وه‌ ♥¤* `'·.¸) `'·.¸)

بینین به‌ گه‌وره‌یی

مــیوانی بەڕێــز ئەم سایتە تاکــو پشووی هاوین کــاری لــەسەر ناکرێت، بۆ ئــاگاداریــت
زانست و زانیاری | لێکۆڵه‌ره‌وان هۆکاری کوشنده‌یی ئه‌نفلوه‌نزای باڵنده‌یان دۆزیوه‌ته‌وه‌

تیمێکی لێکۆڵه‌ره‌وان و شاره‌زایانی نێونه‌ته‌وه‌یی ڕاده‌گه‌یه‌نن هۆکاری کوشنده‌یی ڤایرۆسی ئه‌نفلوه‌نزای باڵنده‌یان دۆزیوه‌ته‌وه‌.  وا ده‌رده‌که‌وێت که‌وا ئه‌م نه‌خۆشی‌یه‌ کوشنده‌یه‌ کارده‌کاته‌ سه‌ر ژماره‌یه‌کی زۆر له ئۆرگانه‌کانه‌کانی له‌شی مرۆڤ و هه‌روه‌ک زانایان ده‌ڵێن بێ له‌ زیان گه‌یاندن به‌ سی‌یه‌كان و کۆئه‌ندامی هه‌ناسه‌، ڤایرۆسی ئه‌نفلوه‌نزای باڵنده توانای کوشتنی کۆرپه‌ی ناو سکی ژنی دووگیانی هه‌یه‌. 

تیمێکی لێکۆڵه‌ره‌وان و شاره‌زایانی نێونه‌ته‌وه‌یی ڕاده‌گه‌یه‌نن هۆکاری کوشنده‌یی ڤایرۆسی ئه‌نفلوه‌نزای باڵنده‌یان دۆزیوه‌ته‌وه‌.  وا ده‌رده‌که‌وێت که‌وا ئه‌م نه‌خۆشی‌یه‌ کوشنده‌یه‌ کارده‌کاته‌ سه‌ر ژماره‌یه‌کی زۆر له ئۆرگانه‌کانه‌کانی له‌شی مرۆڤ و هه‌روه‌ک زانایان ده‌ڵێن بێ له‌ زیان گه‌یاندن به‌ سی‌یه‌كان و کۆئه‌ندامی هه‌ناسه‌، ڤایرۆسی ئه‌نفلوه‌نزای باڵنده توانای کوشتنی کۆرپه‌ی ناو سکی ژنی دووگیانی هه‌یه‌. 

 زانایان هه‌وڵی دۆزینه‌وه‌ی ڤاکسین ده‌ده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی مرۆڤ خۆی پێ بکوتنێێت  و له تووشبوونی به‌ ئه‌نفلوه‌نزای باڵنده‌ بپارێزێت.  هه‌روه‌ها هه‌وڵی دۆزینه‌وه‌ی ده‌رمان بۆ چاره‌سه‌رکردنی تووشبووان ده‌ده‌ن.

له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، کاری زۆر که‌م کراوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی به‌ ته‌واوه‌تی بزانرێت ڤایرۆسی   چ جۆره‌ زیانێک به‌ له‌شی مرۆڤ ده‌گه‌یه‌نێت و ئه‌مه‌ش به‌ پێی پرۆفیسۆر ئایان لیپکن مامۆستا له زانکۆی کۆڵه‌مبیا له نیویۆرک.

لیپکن ده‌ڵێت توێژینه‌وه‌ی له‌سه‌ر لاشه‌ی دوو که‌س کردووه‌ که له ئه‌نجامی تووشبوونیان به‌ ئه‌نفلوه‌نزای باڵنده‌ گیانیان له ده‌ستداوه‌ و بۆی ده‌رکه‌وتووه‌ که‌وا ئه‌م نه‌خۆشی‌یه‌ به‌ شێوه‌یه‌کی سه‌ره‌کی کارده‌کاته سه‌ر سی‌یه‌کان و زیانێکی پتر له ڕاده‌ و چاوه‌ڕوان نه‌کراو به‌ له‌شی مرۆڤ ده‌گه‌یه‌نێت.  به‌ڵام بێ له‌سی‌یه‌کان، زانایان بۆیان ده‌رکه‌وتووه‌ که‌وا ئه‌م نه‌خۆشی‌یه‌ به‌ ناو کۆئه‌ندامی هه‌رس‌دا بڵاوبۆته‌وه‌ و هه‌روه‌ها ئه‌و هه‌وبوونه‌ی که تووشی مرۆڤ دێت له مێشک و کۆئه‌ندامی زاووزێ‌دا دۆزراوه‌ته‌وه‌.

دکتۆر لیپکن ده‌ڵێت له یه‌کێک له‌و لاشانه‌ی ته‌ماشای کردووه‌، ڤایرۆسی ئه‌نفلوه‌نزای باڵنده‌ له‌ناو توره‌که‌ی ئاویی و کۆرپه‌له‌که‌ی ناویدا دۆزراوه‌ته‌وه‌.  ئه‌مه‌ش ده‌ریده‌خات که‌ ئه‌م ڤایرۆسه‌ تووشی منداڵی له دایک نه‌بووش ده‌بێت. ئه‌مه‌ش ده‌ریده‌خات که‌ ڤایرۆسه‌که‌ کار له‌سه‌ر هه‌موو سیسته‌می خۆپاراستنی له‌شی مرۆڤ ده‌کات. 

  دۆکتۆر لیپکن گوتی ئه‌مه‌‌ش خۆی له‌ خۆیدا هه‌واڵێکی باشه و مانای وایه‌ ده‌توانرێت وچاره‌سه‌رییه‌ک بۆ ئه‌م نه‌خۆشی‌یه‌ بدۆزرێته‌وه‌ به‌وه‌ی بتوانین ئه‌و زیانانه‌ی ئه‌م ڤایرۆسه‌ ده‌یگه‌ینێت، سنوردار بکه‌ین و به‌ شێوه‌یه‌کی پزیشکی کۆنترۆڵی نه‌خۆشی‌یه‌که‌ بکه‌ین و نه‌ک ته‌نها به‌ سه‌رنج خستنه سه‌ر ڤایرۆسه‌که‌ خۆی. 

ئه‌م توێژینه‌وه‌ی گروپێک له‌ زانایانی نێونه‌ته‌وه‌ی سه‌باره‌ت به‌ کاریگه‌ری ته‌ندروستی ئه‌نفلوه‌نزای باڵنده‌ ئه‌نجامی ده‌ده‌ن، له‌ گۆڤاری پزیشکی نێونه‌ته‌وه‌یی لانسێت دا بڵاوکراوه‌ته‌وه‌



له‌ لایه‌ن: شه‌ماڵ | لینکی بابه‌ت| به‌روار: 1386/10/23 | بۆچوونی تۆ () |

په‌ڕه‌کـان

بابه‌ته‌کانی پێشووتر

  سه‌یره‌ چۆن ئه‌م سه‌یاره‌ پان نه‌بۆته‌وه‌!!
  ماریۆ شکست ده‌هێنێت
  وێنه‌کانی نێو کامێراکه‌ت به‌ ئاسانی بکه‌ به‌ ڤیدیۆ
  A Joke
  فــه‌نــه‌کـانی (سان ئه‌ندرێس)
  Magic Video Converter 8.0.10.65
  وێنه‌که‌ت بخه‌ره‌ سه‌ر به‌رگی گۆڤارێک
  Magic ASCII Picture Convert
  Nero 9 Free - نـیــرۆی 9 به‌ خـۆڕایی
  دوو هه‌زار ئیمه‌یڵی هاککراو به‌ دیاری...!!
  چه‌ند وێنه‌یه‌کی مێژووی شاری ده‌ربه‌ندیخان
  President Obama extends Ramadan Greetings
  به‌رنامه‌یه‌ک بۆ گفتوگۆکردن له‌گه‌ڵ کۆمپیوته‌ر (ئینگلیزییه‌)
  سایتێکی زۆر نایاب (وێنه‌کانت بڕازێنه‌وه‌ هه‌ر وه‌کو ڕاستی)
  Feel Great, Do More, and Lose the Lethargy
  want to know about kurds? read this book
  Xilisoft MP3 WAV Converter
  William Shakespeare: The Complete Works
  سایتێکی تایبەت بۆ چاتکردن لەگەڵ خەڵکی نەناسراودا
  کتێبێکی ثری دی ستۆدیۆ ماکس بۆ ده‌ستپێکه‌ران
  Nokia 5530 XpressMusic Features 2.9″ Touchscreen With Tactile Feedback
  پرۆگرامی سه‌پۆرتی زمانی كوردی بۆ ویندۆز
  Use this software when you want to modify subtitles or synchronzie them with the movies
  Get subtitles for your favourite movies using this tool
  Satellite TV PC Master