تبلیغات

I Walk Upon This Earth By The Power Of My Own Two Legs.
Kurd For New, From Kurdistan To The Worldwide

(¸.·'´ (¸.·'´*¤♥ ღ‌ KURD For NEW ღ‌ - مه‌ترسی تووشبوون به ‌شێرپه‌نجه‌ی میزه‌ڵدان له‌و ژنانه‌دا زیاتره‌ كه‌ خواردنه‌وه‌ی كهولی ده‌خۆنه‌وه‌ ♥¤* `'·.¸) `'·.¸)

بینین به‌ گه‌وره‌یی

مــیوانی بەڕێــز ئەم سایتە تاکــو پشووی هاوین کــاری لــەسەر ناکرێت، بۆ ئــاگاداریــت
زانست و زانیاری | مه‌ترسی تووشبوون به ‌شێرپه‌نجه‌ی میزه‌ڵدان له‌و ژنانه‌دا زیاتره‌ كه‌ خواردنه‌وه‌ی كهولی ده‌خۆنه‌وه‌

An artist's rendering of a cancer tumor

توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێی زانكۆی باشوری كالیفۆرنیا، زیانێكی نوێی خواردنه‌وه‌ی كهولی ڕاده‌گه‌یه‌نێت كه‌ ئه‌ویش تووشبوونی ژنانه‌ ‌به‌ شێرپه‌نجه‌ی میزه‌ڵدان.

توێژه‌ره‌وانی زانكۆی ناوبراو بۆ زیاتر له 10 ساڵه، زانیاری له  زیاتر له 200 هه‌زار كه‌س كۆده‌كه‌نه‌وه.  ئه‌و زانیارییانه‌ی كۆیان كردۆته‌وه‌ بریتین له وورده‌كارییه‌كان ده‌رباره‌ی ڕه‌وشی ته‌ندروستی‌یان و كرداری ڕۆژانه‌یان.

وێندی سێتیاوان له توێژینه‌وه‌كه‌‌یدا تیشكی خستبۆوه‌ سه‌ر ئه‌و ژنانه‌ی كه دووچاری شێرپه‌نجه‌ی میزه‌ڵدان بووبوون.

An artist's rendering of a cancer tumor

خانه‌ی تووشبوو به‌ شێرپه‌نجه‌

توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێی زانكۆی باشوری كالیفۆرنیا، زیانێكی نوێی خواردنه‌وه‌ی كهولی ڕاده‌گه‌یه‌نێت كه‌ ئه‌ویش تووشبوونی ژنانه‌ ‌به‌ شێرپه‌نجه‌ی میزه‌ڵدان.

توێژه‌ره‌وانی زانكۆی ناوبراو بۆ زیاتر له 10 ساڵه، زانیاری له  زیاتر له 200 هه‌زار كه‌س كۆده‌كه‌نه‌وه.  ئه‌و زانیارییانه‌ی كۆیان كردۆته‌وه‌ بریتین له وورده‌كارییه‌كان ده‌رباره‌ی ڕه‌وشی ته‌ندروستی‌یان و كرداری ڕۆژانه‌یان.

وێندی سێتیاوان له توێژینه‌وه‌كه‌‌یدا تیشكی خستبۆوه‌ سه‌ر ئه‌و ژنانه‌ی كه دووچاری شێرپه‌نجه‌ی میزه‌ڵدان بووبوون.

له ووڵاته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكادا، شێرپه‌نجه‌ی میزه‌ڵدان چواره‌م باوترین جۆری شێرپه‌نجه‌یه‌ له دوای شێرپه‌نجه‌ی سنگ و سی و كۆڵۆنه‌وه‌.   مه‌ترسی گیان له ده‌ستدان به‌م نه‌خۆشی‌یه‌ كه‌مه و به‌ نزیكه‌ی له سه‌دا دوو بۆ له‌سه‌دا سێ داده‌نرێت.   به‌ڵام له‌و ژنانه‌دا كه مێژووی شێرپه‌نجه‌ی به‌رگی ناوه‌وه‌ی میزه‌ڵدان یاخود كۆڵۆنیان هه‌یه‌، مه‌ترسی گیان له‌ ده‌ستدانیان زیاتره‌ و له‌وانه‌یه‌ به‌ ڕێژه‌ی له سه‌دا 40 بۆ له‌سه‌دا 60 بێت.

سێتیاوان و توێژه‌ره‌وه‌ هاوكاره‌كانی، ئه‌و زانیارییانه‌یان شیكرده‌وه‌ كه كۆیان كردبۆوه‌ ده‌رباره‌ی بڕی ئه‌و خواردنه‌وه‌ كهولی‌یانه‌‌ی له هه‌فته‌یه‌كدا به‌شداربوانی توێژینه‌وه‌كه‌ خواردویانه‌ته‌وه‌. 

له ده‌ره‌ئه‌نجامدا بۆیان ده‌ركه‌وت، ئه‌وانه‌ی كه‌ هه‌رگیز نه‌یانخواردۆته‌وه‌، مه‌ترسی تووشبونیان به‌ شێرپه‌نجه‌ی دیواری ناوه‌وه‌ی میزه‌ڵدان دوو ئه‌وه‌نده‌ زیاترێكه له كه‌سانی تری كه‌ به‌ ڕاده‌یه‌كی كه‌م ده‌خۆنه‌وه‌‌. 

هاوكاتیش ده‌ڵێت ئه‌و ژنانه‌ی كه‌ باریكن و كێشی له‌شیان كه‌مه مه‌ترسی تووشبوونیان زیاتره‌ له‌و ژنانه‌ی كه‌ قه‌ڵه‌ون.‌  هۆكاری ئه‌مه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی كه‌ خه‌ڵكی كێش كه‌م ناسكترێكن و خواردنه‌وه‌ی كهولیات به‌ زوویی كارده‌كاته‌ سه‌ر گۆڕانی ڕێژه‌ی هۆرمۆنه‌كانی له‌شیان.

له كۆتاییدا، سێتیاوان ده‌ڵێت خواردنه‌وه‌ی كهولی به‌ ڕاده‌یه‌كی كه‌م ئاساییه‌ به‌ڵام خواردنه‌وه‌ی زۆر ده‌بێته هۆی دروستبوونی گه‌لێك كێشه‌ی ته‌ندروستی و ئه‌مه‌ یه‌كه‌م جار نیه‌ خواردنه‌وه‌ی كهولی به‌ نه‌خۆشی‌یه‌وه‌ ببه‌سترێته‌وه‌



له‌ لایه‌ن: شه‌ماڵ | لینکی بابه‌ت| به‌روار: 1386/10/23 | بۆچوونی تۆ () |

په‌ڕه‌کـان

بابه‌ته‌کانی پێشووتر

  سه‌یره‌ چۆن ئه‌م سه‌یاره‌ پان نه‌بۆته‌وه‌!!
  ماریۆ شکست ده‌هێنێت
  وێنه‌کانی نێو کامێراکه‌ت به‌ ئاسانی بکه‌ به‌ ڤیدیۆ
  A Joke
  فــه‌نــه‌کـانی (سان ئه‌ندرێس)
  Magic Video Converter 8.0.10.65
  وێنه‌که‌ت بخه‌ره‌ سه‌ر به‌رگی گۆڤارێک
  Magic ASCII Picture Convert
  Nero 9 Free - نـیــرۆی 9 به‌ خـۆڕایی
  دوو هه‌زار ئیمه‌یڵی هاککراو به‌ دیاری...!!
  چه‌ند وێنه‌یه‌کی مێژووی شاری ده‌ربه‌ندیخان
  President Obama extends Ramadan Greetings
  به‌رنامه‌یه‌ک بۆ گفتوگۆکردن له‌گه‌ڵ کۆمپیوته‌ر (ئینگلیزییه‌)
  سایتێکی زۆر نایاب (وێنه‌کانت بڕازێنه‌وه‌ هه‌ر وه‌کو ڕاستی)
  Feel Great, Do More, and Lose the Lethargy
  want to know about kurds? read this book
  Xilisoft MP3 WAV Converter
  William Shakespeare: The Complete Works
  سایتێکی تایبەت بۆ چاتکردن لەگەڵ خەڵکی نەناسراودا
  کتێبێکی ثری دی ستۆدیۆ ماکس بۆ ده‌ستپێکه‌ران
  Nokia 5530 XpressMusic Features 2.9″ Touchscreen With Tactile Feedback
  پرۆگرامی سه‌پۆرتی زمانی كوردی بۆ ویندۆز
  Use this software when you want to modify subtitles or synchronzie them with the movies
  Get subtitles for your favourite movies using this tool
  Satellite TV PC Master